كۆرۆنا...قەیرانێك فێری پابەندبوونی كردین

 پەتایێكی تەواو جیهانی , ڤایرۆسی كۆرۆنا هات بە شێوازێك كەس پێش بینی نەدەكرد ، لە كاتێكدا كەچەندین جەنگ و ناكۆكی سیاسی و ئابووری لە نێوان وڵاتە زلهێزەكان باسی گەرمی راگەیاندنەكان و تۆرە كۆمەڵایەتیەكان بوو ، هەموو شتێك وەستا , بۆ ئەوەی هەموو جیهان سەیری دووژمنێكی بزر و نەبینراو بكات , كە بە چاو نابینرێت , بەڵام لە توانای دا هەیە جموجۆڵی فرۆكەكان بوەستێنێت ،پرۆژە گەلێك و پلان گەلانێك كە چەندین ساڵ شەونخونی بۆ كراوە لە چەند ساتێكی كەم رێرەوەكەی دەگۆرێت و پەكی دەكەوێت ، هەموو مزگەوت و كەنیسەكانی بێ جیاوازی چۆڵ كرد , وڵاتەكانی لەیەك دوور خستەوە .

بەڵام لە ساتەوەختی هەبوونی ئەم مەترسیە گەورەیە لەسەر زەوی , چەندین بنەمای تر سەری هەڵدا ، بنەمایێك پەیوەندی بە چۆنیەتی فێربوونی پابەندیەوە هەیە ، بنەمایێك پەیوەستە بە زانینی ئامرازەكانی پاكوخاوێنی كەسی ، چونكە هەمووان زانیان كە لەسەریانە پارێزگاری لە خۆیان و خێزانیان بكەن و كار بكەن بۆ بە دەست هێنانی گشت ئامرازەكانی ئاسایشی كەسی , تاوای لێهات هۆكارەكانی گواستنەوە و جموو جۆڵی خەڵك لە‌شوێنە‌ گشتیە‌كان بوون بە بەشێك لە دەمامك و دەستەوانە..

بیركردنەوە مانی گۆری تاوای لێهات پەیامی ئەوەی پێداین كە چۆن بگەرێینەوە بۆ پابەندبوونمان بە ژیانێكی كۆمەڵایتی لە جیاتی ژیانێكی لەیەك ترازاو .. فێری كردین كەوا بیركردنەوەمان بەرامبەر كات بگۆرین، بەشێوازیك كەوا ئیتر كاتێك جێگای نابیتەوە لە ژیانمان بۆ بە فیرۆدانی ..

بیركردنەوەمانی گۆری بەرامبەر بەفیرۆدانی پارە و پێی گوتین كەوا دوور بكەوینەوە لەبەهەدەردانی لە شتومەكە بێ بایەخەكان ..

ئەم ڤایرۆسە چەندین وانەی دانایی و ژیری بە ئێمەی مرۆڤ بەخشی بە وردبوونەوە لێی باوەری قوڵ و پتەومانی بە قەزاو قەدەر زیاتر كرد و مانای ئایەتی ( قل لن یصیبنا إلا ما كتب الله لنا هو مولانا وعلی الله فلیتوكل المؤمنون )ى زیاتر پێ ئاشنا كردین .

فێری كردین كە خوایگەورە لەناكاو گەلانێك لەناو دەبات گەر بیهەوێت بە هەر بەڵایێك و نەخۆشیێك یان هەر هۆكارێك كە خۆی فەرمانی لەسەر بێت، وە لەساتیكی كەمدا كورسی پادشایی هەر پادشایێك و ئومەتێكی بوێت دادەگریت و دەستەوەستانی دەكات ، ئەوەی بێ هێزە بەهێز دەبێت و ئەوەیشی بەهێزە سست دەبێت, بەڵكوو تاوای لێدێت نامێنێت. ( ان الله علی كل شئ قدیر )..

لە شەستەكانی سەدەی رابردوو زانای ناوداری كەنەدی (مارشال ماكلوهان) گوتی : (جیهان بووە بە گوندێكی بچووك ) بەڵام ئێستا دەتوانین بڵێین كە جیهان بووە بە گەرەكێك بەڵكو ماڵێكی بچووك و خەڵكی تیایدا كۆت و بەند كراون لە دیار شاشەی تەلەفزیۆنەكانیانەوە چاوەرێی دوایین پێشهاتەكانن لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا .

ئەم ڤایرۆسە لەكاتێكدا هات كە جیهان پریبوو لە كیشمە كێشمی سیاسی و ئابووری و خۆبەزلزانین و پێشبركێ لە هەڵگرتنی یەدەگی چەكی ئەتۆم و ئەوپەری پێشكەوتن لە بواری تەكنەلۆژیادا , بەڵام كۆرۆنا كەهات شەقامەكان چۆڵبوون و بێ‌ دەسەڵاتی مرۆڤایەتی لەبەرامبەر ئەم پەتایە دونیای دەستەوەستان كرد و هەموو وڵاتە زلهێزەكان دانیاب بە بێ دەسەڵاتیان دانا بەرامبەر بەم ڤایرۆسە .

كۆرۆنا فێری كردین وڵاتان چۆن قەیرانەكانیان چارەسەر دەكەن و رووبەرووی دەبنەوە؟! ،ئایا سیاسەتیان چیە لە بەرەنگاربوونەوەی قەیرانە نێو دەوڵەتیەكاندا , ئایا چۆن سەیری هاونیشتیمانیانی خۆیان دەكەن، ئایا جیاوازیان چیە لە هەڵسوكەوتدا لە نێوان گرینگیدان بە تەندروستیان و ئاسایشیان ، وە چەواشە كردن و بێ خەمی وڵات بۆیان .

كۆرۆنا فێری گرنگی خێزان و جوانی و شیرینی كۆبونەوەی خێزانی كردین و پێی گوتین كەوا ئێمە لە رابردوودا چەند كەم تەرخەم بووین لە ئاست گوێگرتن لێیان و بەچەند شتانێك شادبووین كەوا سەرقاڵی لەبیری بردبووینەوە ، لەژێر سێبەری كۆرۆنادا فێربووین كەوا ئێمە بەبێ خێزان دارێكی بێ بەرین .

كۆرۆنا فێری كردین كە چەند بەچێژە كاتێك بانگەكان رۆژانە پێنج جار گوێكانمان پردەكەن لەبەختەوەری ، نویژی بەكۆمەڵمان بیردێننەوە ، ئای چەند تامەزرۆی بینینی بە كۆمەڵ هاتنەدەرەوەی نوێژ خوێنان لەماڵەكانیان و چوونیان بۆ نوێژی هەینین.

فێری كردین كەوا چاوەكان لەسەر نەوەی داهاتوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی لەمجۆرەی نەخوازراو و تابۆیان دەكرێ گرنگی بدەن بە زانست و دەست بگرن بە ئیسلام و بەرنامەو پەیرەوی پێغە‌مبە‌ر محمد (صلی الله علیە وسلم). كۆرۆنا تەحەددای هەموو ئە‌و دژە دین و خوانەناسانەی كرد(ملحد) كەوا بانگەشەی ئەوەیان دەكرد كە ئێمە باوەر بە شتانێك ناهێنین كە بە چاو نابینرێت و نكوڵیان لە بوونی خودا دەكرد بەڵام ئێستا بێ دەنگ و شەرمەزارانە دەستەوەستان كەوتون و ڤایرۆسێك كە بە چاو نابینرێت تەنگی پێ هەڵچنیون ، گاڵتە‌یان بە‌ موسوڵمانان دە‌كرد بە‌وە‌ی كە‌وا ڕۆژانە‌ پێنج جار بێ ھودە‌ دە‌ست نوێژ دە‌گرن، كە‌چی گشت لێكۆڵینە‌وە‌كان باشترین چارە‌سە‌ر و خۆپارێزی لە‌م ڤایرۆسە‌ بە‌ شوشتنی بە‌ردە‌وامی دە‌ستە‌كان ئامۆژگاری خە‌ڵك دە‌كات، ئێستا بە‌ بە‌بێ ویستی خۆیان بە‌ زۆرە‌ ملە‌ ڕۆژانە‌ زیاتر لە‌ پێنج جار دە‌ست نوێژ دە‌گرن .


محمد يحيى

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

حكاية حب طالبين كرديين لـ'العربية'.. محمد يحيى : الأزهر سفير اللغة في العالم